خەڵكی كۆبانێ بە رێپێوانێك كۆمەڵكۆژی هەڵنجێیان شەرمەزار كرد

دانیشتوانی كۆبانێ بە رێپێوانێك پاكتاوی ژنان و كۆمەڵكۆژی هەڵەنجیان بەشێوەیەكی جەماوەری شەمەزار كرد.

دانیشتوانی هەرێمی فۆرات بەمەبەستی شەرمەزار كردنی كۆمەڵكۆژی سەر ژنانی تێكۆشەر، لەیلا هەبوون و زەهرا رژانە سەر شەقامەكان و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیان كرد. رێپێوان بەدرۆشمی"كۆشتنی ژنان، خیانەتە لەژیان" بەرێوە چوو.

دوای خۆلەكێك رێزگرتن بۆ شەهیدانی رێگای ئازادیخوازی گەلی  كوردستان لەسەر ناوی كۆنگرەی ستاری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رەمزیە محەمەد ئاخاوت و ووتی؛ رۆژانە ژنان رووبەرووی هێرش دەبنەوە، بەڵام دەبێت هەر كەس بزانێت كە ئەو هێرشانە ناتوانێت ئیرادەی ژنان بشكێنێ. چەندە هێرش بكرێتە سەر ژنان، ئەوەندەش ئێمە تێكۆشانەكەمان بەهێزتر بكەین. بەتێكۆشانی ژنان ئەوا دەنگی دایە ئامینە، هەبوون و زەهرا بڵندتر ببێ. ئەوا ناتوانن بەچەكی كیمیایی و سیاسەتی چەپەڵیان ئیرادەی ژنان بشكێنن. هەر چۆن بەرخۆدانی یەژئا ستار هێزی ناتۆی شكست پێ هێناوە و هێزەكانی داگیركەران لەزاپ چەقیوون، ئەوا لێرەشدا ئێرادەی ژنان تیرۆری داگیركەران و قڕكردنی سەر ژنان لەناو ببەن.

لەسەر ناوی بنەماڵە و كەس و كاری شەهیدان، سارا خەلیلیش ئاخاوت و وتی؛ ئەمە یەكەم كۆمەڵكۆژی نییە كە توركان لەبەرامبەر بەكوردان ئەنجامی دەدەن. هێزی داگیركەر رۆژانە كۆمەڵكۆژی پێكدێنن. ئەم كۆمەڵكۆژیانە هیچ بەكۆتا نەهاتوون، ئەوەتا هەڤاڵ فەرهاد كە هەمیشە بۆ ئێمە وەكو قەڵایەكی بەهێز بوو لەتێكۆشاندا، لەلایەن دەوڵەتی توركەوە كرایە ئامانج. ئێمەی ژنان، هێزمان و تێكۆشانەكەمان بەهێزتر بكەین.

پاشان رێپێواندەران چوونە شوێنی رووداوەكە و بەدرۆشمی"ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرێ" و "بژی رێبەر ئاپۆ"یان وتەوە.

هـ . ب