کۆنگرەی گەل: یەکێکی ئەورووپا هەوڵ دەدات هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر پێ بهێڵێتەوە

کۆنگرەی گەل لەهەمبەر پشتگیری کردنی ڕێکخراوە ئەورووپاییەکان لە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە ناڕەزایەتی نیشاندا و وتی، " یەکێتی ئەورووپا و کۆنسەی ئەورووپا هاوکاری فاشیزمیان کرد کە لەقەیراندایە."

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی -گەل ڕاگەیەنراوێکی لەسەر ناوی " ڕووی ڕاستەقینەی یەکێتی ئەورووپا و کۆنسەی ئەرووپا " بڵاوکردەوە.لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لەم کاتەدا کە دەوڵەتی تورک بە هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە فاشیزمێکی بەپەلە بونیاددەنێت، سەرۆکی یەکێتی ئەورووپا ئوورسوولا ڤۆن دەر لیۆن و سەرۆکی کۆنسەی ئەورووپا  چارڵزمێشەل سەردانی تورکیایان کردووە. ئەنجامی کۆبونەوەکەیان لەگەل ئەردۆغاندا لەبەردەم کامێراکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد کە ئارامی و ئاسایش لە بەحری سپی و بەهێزکردنی پێوەندی ئابووری  بابەتی سەرەکی بوون ."

' ڕووی راستەقینەی یەکێتی ئەورووپا و کۆنسەی ئەورووپا جارێکی تر ئاشکرا بوو'

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: " وەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە لە تورکیا مافی مرۆڤ، دیموکراسی، قەیوم، کێشەی کورد، دۆزی گرتنی هەدەپە،داخوازی بێدەنگ کردنی موخالفەکان، کشاندنەوە لە پەیمانی ئیستانبوول، کۆمەڵکووژیی ژنان، فەقیری، خۆکووژیی، دەیان هەزار گیراوی سیاسی خەمی کۆنسەی ئەورووپا و یەکێتی ئەورووپا نییە. بەرژەوەندی ئابووری هەردوولا لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە و ئەمە ڕووی ڕاستەقینەی یەکێتی ئەورووپا و کۆنسەی ئەورووپای ئاشکرا کرد.

یەکێتی و کۆنسەی ئەورووپا  پێشێلکردنی پێوانەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لەلایەن ئاکەپە، سیاسەتی دژبە ئۆپۆزیسیۆن و بەتایبەتی لەدژی کوردان نابینێت.ئەم کاردانەوەی ئەمانە بووەتە هۆکاری بەردەوامی شەڕی تایبەتی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی کوردان. یەکێتی ئەورووپا و کۆنسەی ئەورووپا بەم شیوەیە دەبنە شەریکی تاوانەکانی هاوپەیمانی ئاکەپە ومەهەپە."

سی.پی. تی  لە ڕاپۆرتەکەی پێشوویی دەربارەی ئیمڕالی وتبووی کە پێشێلکاری قوورس هەیە. سی پی تی سەرەرای ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ سەردانی تورکیای کرد نەچوو بۆ ئیمڕالی و ئەو کیشەیەی کە لە راپۆرتەکەی خۆیدا نووسیبووی پشتگوێ خست. ئەمەش سیاسەتی دووڕوویانەی کۆنسەی ئەورووپایە لەسەر کوردان. ئەم سیاسەتانە لە خزمەت چارەسەریدا نییە و زەمینە بۆ گۆشار و ستەمی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی گەلی کورد کراوەتر دەکاتەوە.

یەکێتی ئەورووپا بۆ ئەوە چەتانەی کە ماڵ وحاڵی خەڵکی عەفرین-یان داگیر کردووە پشتگیری مادی دەکات. یەکێتی ئەورووپا ڕاستەوخۆ بەشداری گۆڕینی دیموگرافی و قڕکردنی گەلی کوردە لە عەفرین. یەکێتی ئەورووپا هەموو ئەو کۆمەڵکووژیی و تاوان لەعەفرینیان نەدیت و هاوکاری، ئابووری، سیاسی دەداتە ئەردۆغان و خۆی کردووەتە شەریکی تاوانەکانی فاشیزم.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئەگەر ئەم پشتگیرییانەی  یەکێتی ئەورووپا نەبێت، موومکین نییە کە دەوڵەتی تورک بتوانێت سیاسەتی ئینکار و پاکتاو لەدژی گەلی کورد بەردەوام بکات. لە بەر شەڕ لەدژی کوردان کە ناوی لێناوە' تێکۆشان لەدژی تیرۆر'. دەوڵەتی فاشیستی تورک لە بواری ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە لەناو قەیراندایە. یەکەمجارە کە بەم ئاستە قوولە کەوتووەتە ناو قەیرانی سیاسی وئابووری.

' هەناسە بە بەر فاشیزمدا دەهێنێتەوە'

لە بەشێکی تر لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆنگرەی گەلدا هاتووە، " یەکێتی ئەورووپا و کۆنسەی ئەورووپا لەم هەنگاوەدا کە بۆ ئارامی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی نای، دەیتوانی بۆ چارەسەرکردنی کێشی کورد و دامەزراندنی دیموکراسییەکی ڕاستەقینە  لە تورکیا هەنگاو بنێت. ئەم هەنگاوە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدا بوو. بەڵام یەکێتی ئەورووپا و کۆنسەی ئەورووپا لەجێگەی ئەوەی کە کیشەی کورد چارەسەر بکات ، گرانی دابە پشتگیری لە ڕێکەوتنی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە . بەم شێوەیە بووە هاوکارێکی باش بۆ فاشیزم کە لە قەیرانێکی قووڵدایە. بەم شێوەیە پشتگیری فاشیزمی کرد کە خۆی لەسەر پی بگرێت. ئەو فاشیزمەی کە بووەتە ئازاریکی گران بەسەر گەلی کورد و گەلانی تورکیاوە.

یەکێتی ئەورووپا و کۆنسەی ئەوروپا کە مافی مرۆڤ دەکەنە قووربانی بەرژەوەندی ئابووری، چاوەڕوان ناکرێت کە تەمەنی ئاکەپە و مەهەپە درێژ بکاتەوە. یان تەمەنی فاشیزم دیار بکات،تێکۆشانی هێزی دیموکراسی گەلی کورد و تورکیا. هەربۆیە هێزە دیموکراسیخوازەکان هەلیکی باشیان دەست کەوت. لە دژی فەقیری، برسیەتی، زوڵم و کۆمەڵکووژیی کە ڕۆژانە فاشیزم بەڕێوەی دەبات، تووڕەیی گەلان رۆژبەرۆژ زۆرتر دەبێت.

' ڕۆحی گەزی و نەورۆز یەکدەگرن'

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشانکراوە، لەم قۆناغەدا ئەرکی  مێژوویی هێزە شۆرشگێڕ و دیموکراسیخوازەکان ئەوەیە کە تووڕەی گەل بەرێکخستن بکەن، تێکۆشان فراوانتر بکەن،فاشیزم بەروە هەڵدێر ببەن  و وترا، " گەلی کورد بە ڕۆحی گارێ و نەورۆز هەڵویستی خۆی دیار دەکات. فاشیزم کە لەپەیامی نەورۆزی کوردان شڵەژاوبووە، هێرشەکانی خۆی زۆرتر کردووە. لە دژی ئەم هێرشانە لە سەرتاسەری تورکیا ناڕەزایەتی درووستبووە. ژنان، گەنجان، خوێندکرا و کرێکار، هەرکەسیک کە زوولم، سووکاتەتی و نادادپەروەری دەبینیت. گەلی کوردستان و تورکیا لە قۆناغێکی ئاوەهادان کە ڕۆحی گەزی و نەورۆز یەکدەگرن."

' هێزی ئەوەمان هەیە کە فاشیزم تێکبشکێنین'

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی کۆنگرەی گەلدا هاتووە:

" ئەم قۆناغە قۆناغی تێکشکاندنی فاشیزمە. گەلانێک کە بۆ دیموکراسی و ئازادی سەرهەڵدانیان کردووە، هیچ هێزێک ناتوانێت پێشیان بگرێت. هێزە دیموکراسیخوازەکان ئەگەر بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانیان ڕێگە نەدەن بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ، یەکێتی ئەورووپا و کۆنسەی ئەورووپاش ناچار دەمینن کە سیاسەتەکانیان بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان بگۆڕن.

داوا لەهێزە دیموکراسییەکان لە کوردستان وتورکیا ئەوەیە؛  باوەڕیان بە خۆ و گەلی ئێمە بێت، هێزی ئەوەمان هەیە کە فاشیزم تێکبشکێنین. ڕژیمی فاشیست لەوەی کە شیمانە دەکرێت زۆرتر تووشی قەیران بووە. هۆکاری هێرشکردنەکەی بەهۆی بەهێزی نییە، بەڵکوو بەهۆی تەنگاوبوونیەتی.

هەر بۆیە وەک هێزە دیموکراسیخوازەکان دەبێت بزانین کە لەهەر کات زۆرتر دەتوانین ئەنجام بگرین و بەم باوەرەوە پیشەنگایەتی گەل بکەین. بە هەڵوێستێک کە باوەڕی دەدات بە گەل و هیوای سەرکەوتن دەئافڕێنێت، دەبێت ئێمە پێشەنگایەتی ئەم قۆناغە مێژووییە بکەین، پێشەنگایەتی بۆ قۆناغی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم بکەین. دەبێت ئێمە یەکێتی خۆمان دیار بکەین، لەدژی فاشیزم خۆمان بگەێنینە هەرکەسێک و خۆمان ڕێکبخەین.

ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ ئەو کەسانەی کە بە  ڕۆحی نەورۆز و گەزی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی دەکەن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."

ک-ش