کوشتنی ژینا ئەمینی لە هێلسینکی شەمەزار کرا

کوردستانیان و دۆستانیان لە هێلسینکی، بە چالاکییەک کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسەکانی 'ئەخلاق'یان شەرمەزار کرد.

کوردان و دۆستانیان لە هێلسینکی پایتەختی فینلەندا لە دژی کوشتنی ژینا ئەمین لە لایەن 'پۆلیسی ئەخلاق' چالاکییەکیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە هێلسینکی ساز کرد.

چالاکییەکە لەلایەن پەژاک، کەژار و نەجەدەکەوە رێکخرا. چالاکوانان لەبەردەم میترۆی کولۆساری کۆبوونەوە و تا بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران رێپێوانیان کرد. لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ژینا ئەمینی بەرزکرانەوە و هەروەها دروشم لە دژی گوشارەکانی ئێران بۆسەر ژنان و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.

چالاکوانان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران راگەیەندراویان دا و پشتیوانی خۆیان بۆ راپەڕینی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی.

هـ . ب