لە بێرن یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی دێرسیم کرایەوە

لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا یادی ٨٤هەمین ساڵیادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی دێرسیم کرایەوە.

کۆنگرەی بونیاتنانەوەى دێرسیم بۆ یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی دێرسیم لە باهنهۆف پلاتزی شاری بێرنی پایتەختی سویسرا چالاکییەکی بەڕێوەبرد.

هەر یەک لە فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکانی ئەوروپا (فەدا – FEDA)، فیدراسیۆنی کۆمەڵە دیموکراتیکەکانی مەرەش (ماردیف - MARDEF)، یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ئادەگەبە - ADGB)، کۆمەڵەى مافى مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD)، کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد (جەدەکە CDK-)، حیزبی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى سۆسیالیزم (SYKP)، هاوپەیمانیی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان و موستەفا ئاتجی و سیبەل ئارسلان پەرلەمانتارانی پەرلەمانی فیدراڵی سویسرا بەشداری یادەکە بوون.

یادەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر چەند وتەیەک پێشکەشکران و راگەیاندراو بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکرانەوە. لە درێژەی یادەکەدا موستەفا ئاتحی و سیبەل ئارسلان وتەیان پێشکەشکرد.

دوای پێشکردنی وتەکان و دانانی تاجە گوڵێنە چالاکییەکە کۆتایی پێهات.

ژ.ت