لە بورلانج و ئۆڵدنبورگ پشتگیری لە هەنگاوی کەجەکە کرا

لە شارەکانی بورلانجی سوید و شاری ئوڵدنبورگی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەنگاوی کەجەکەدا بەناوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' چالاکی ئەنجامدران.

 

بورلانج

لە شاری بورلانجی سوید لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە'ی کەجەکەدا ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. ڕێپێوانەکە لە ناوندی شار تا کوپۆلین گالەری بەردەوام بوو. لە کوپۆلین گالەری میتینگێک ئەنجامدرا. لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە پێویستە ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ناوەندی هەموو خەباتەکاندا بێت.

ئۆلدەربورگ

لە شاری ئۆلدەربورگی ئەڵمانیاش چالاکی کوردان و دۆستەکانیان بەردەوام بوو.

لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' بە ئامانجی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا.

چالاکیەکە لەبەردەم HBF دەستیپێکرد. لە قسەکردنەکاندا ڕاگەیەنرا، تا عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئازاد نەکرێت، چالاکیەکان بەردەوام دەبن.

ف.ق