لە فەڕەنسا کوردان لەبەرانبەر یاسا ئەمنیەکان ڕژانە ناو شەقامەکان

لە فەڕەنسا رۆژی شەمە بە هەزاران کەس لەدژی یاسای ئەمنی رژانە ناو شەقامەکان. کوردستانیانیش بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.

لە فەڕەنسا لەبەرانبەر پرۆژەیاسای ئەمنی گشتی، بە پێی سەندیکای SNJ-CGT ٢٠٠ هەزار کەس و بەپێی وەزارەت ناوخۆی ٣٤ هەزار کەس بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کردوە.

هێزەکانی پۆلیس لە زۆر شاری توندوتیژیان بەرانبەر خۆپیشاندەران بەکارهێنا. لە پاریس ٢٤، لە لیۆن ٧  و لە نانتیس ٣ کەس دەستگیرکران.

لە فەڕەنسا لە ماوەیەکی نزیکدا، یاسایەک لەدژی مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ دەکرێت. بەپێی رێکخەرانی چالاکیەکان، نەک کەسە تاوانبارەکان، ناوی هەموو کەسێک تۆماردەکرێت. بەو پێیە، ئەو کەسانەی دیمەنی هێزە ئەمنیەکان تۆمار دەکەن، ساڵێک سزای زیندانی بەسەریاندە دەسەپێنرێت و ٤٥ هەزار ئۆرۆش سزای پارەی دەبڕدرێتەوە.

ف.ق