لە هەڵسێنبورگ لە دژی گۆشەگیری مانگرتن لەخواردن بەردەوامە

لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، چالاکی مانگرتن لە خواردن لە شاری هەڵسێنبورگ لە باشووری سوید بەردەوامە، دەستەی ٦هەم دەستیان بە مانگرتن کرد.

لە شاری هەڵسێنبورگی سوید لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی مانگرتن لەخواردن بەردەوامە.

چالاکانی مانگرتن لەخواردن پێش ئەوەی کە چالاکییەکە لە گروپی پێنجەم وەربگرن لە هەڵسێنبورگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. بە هۆی ڕێوشێنەکانی پەتای کرۆنا چالاکییەکە جەماوەری بەڕێوە نەچوو.

سەرەڕای سارد بوونی کەش و هەوا چالاکوانان بە دروشمدان گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان ئیدانەکرد و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردن لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا  دەڕبڕی و داوای لابردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان کرا.

ک-ش