لە کەمپی لاڤرۆی یونان قۆتابخانەی منداڵانی کورد کرایەوە

لەن کەمپی کوردستانیانی شاروچکەی لاڤریۆی ئەسینا، بۆ منداڵانی کورد، قۆتابخانەی سەرەتایی کرایەوە. لە قۆتابخانەکەدا منداڵان لەبارەی کەلتور و زمانی کورد پەروەردە دەکرێن.

لە کەمپی لاڤریۆی ئەسینای پایتەختی یونان کە پەنابەرانی کوردی تێدا دەژین، بۆ منداڵانی کورد قۆتابخانەیەکی سەرەتایی کرایەوە. منداڵان لەو قۆتابخانەیە لەبارەی کەلتور و زمان و کۆمەڵگەی کوردی پەروەردە دەکرێن. لە هەفتەیەکدا ٤ رۆژ قۆتابخانەکە کراوەیە و وانەی وەک بیرکاری، ژیان، ژینگە، موزیک، کورمانجی، خوێندن و نوسین دەوترێتەوە.

کۆچبەرانی کورد لە کەمپەکە بە شێوەیەکی دیموکرات و کۆمینال خۆیان ڕێکدەخەن. دانیشتوانی کەمپەکە لەم چوارچێوەیەدا منداڵەکانیان بۆ قۆتابخانە دەنیرن. لە ئێستادا ١٠ خوێندار پەروەردە دەکرێن.

عەگید کاپلان مامۆستای قۆتابخانەکە لەبارەی سیستمی خوێندن وتی، " ئێمە لێرە منداڵان بە زمانی کوردی پەروەردە دەکەن. دەمانەوێت عەقڵیەتی دیموکراتی و کۆمینال فێر ببن. لە کوردستان داگیرکەران سیاسەتی قێزەون لەسەر زمان و کەلتورمان بەڕێوە دەبەن. دەیانەوێت کەلتور و زمانمان لەناوببەن. بەڵام ئێمە هەموو کاتێک بەرخۆدان دەکەین و زمان و کەلتوری خۆمان دەپارێزین. پێویستە خانەوادە کوردەکان لە ئەوروپا هەوڵی پەروەردەکردنی منداڵانیان بدەن. منداڵان دوارۆژی ئێمەن."

خانەوادەکانیش لە پەروەردەکردنی منداڵاندا شان بە شانی مامۆستاکان هەوڵ دەدەن و دەیانەوێت منداڵان بە کەلتور و زمانی خۆیان گەورە ببن.

ف.ق