لە کەش و هەوایەکی گرژی سیاسی یادی ڕاپەرین دەکرێتەوە

ڕاپەرینی ١٩٩١بەرهەمی یەکێتی و یەکرێزی گەلی کورد و لاینە سیاسیەکانە، بەڵام لە دوای ٣٠ ساڵ لاینە سیاسیەکان لە کە شەو هەوایەکی گرژی سیاسی یادی ڕاپەرین دەکەنەوە.

هەموو لاینە سیاسیە کوردیەکان کۆکن لەسەر ئەوەی  ڕاپەرینی گەلی باشوری کوردستان لە ئەنجامی یەکێتی و یەکریزی گەل و لاینە سیاسیەکان لە هەلو مەرجێکی سیاسی هەرێمی گونجاو لە ڕۆژێکی وەک ئەمرۆ لە ساڵی ١٩٩١ دەستی پێکرد  و هاتە بەرهەم، بەشێکی زۆری باشوری کوردستان ئازاد بوو لە ڕژێمی داپڵۆسێنەری بەعسی فاشی ، ئیستا سی ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر ئەو ڕاپەرینە مەزنە. لەگەڵ ئەوەی کوردستان ناوچەکە لە قۆناغێکی چارەنوسازدایە بەڵام لاینە سیاسیە لە کەشو هەوایەکی ناکۆک و ئاڵۆزدا یادی ئەو ڕاپەرینە دەکەنەوە.

بەپێ بۆچوونی بەشێکی زۆری لاینە سیاسیەکان و چاودێرانی سیاسی و ڕای گشتی شەقامی کوردستانی کورد لە ئیستادا لە هەموو کات زیاتر پێوستی بە یەکێتی و یەکریزی هەیە، بەڵام هەڵسوکەتی بەشێک لە لاینە سیاسیەکان بەتایبەتیش پارتی دیموکراتی کورستان بۆتە هۆکاری زیاتر پارچەبوونی کۆمەڵگای کوردی و لاینە سیاسیەکان.

لە کاتێکدا دەیان جارە کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان کەنەکە بانگەواز بۆ یەکێتی یەکرێزی تەواوی لاینە سیاسەکانی کوردستان دەکات لە ئاستی هەر چوار پارچە، بەڵام  بە پێچەوانەی ئەو بانگەوازانەوە تا دێت پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر دەچێتە باوەشی داگیرکەرانەوە، دەستی سوپای تورکیای داگیرکەر دەگرێت بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان، تێکۆشەرانی باکوری کوردستان ڕادەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکاتەوە، لە ئاستی باڵا لە هەولێری پایتەخت پێشوازی لە گەورە چەتە ناسر الحریری دەکەن کە سەرۆکی ئیتالافی سورەیە بەر پرسیاری یەکەمە لە داگیرکردنی عەفرین، سەریکانی و گرێ سپی  و دەستی بە خوێنی کوردان سورە.

لە لایكی تریشەوە ئەو حزبە لە باشوری کوردستان بە گرتنی چالاکوانانی مەدەنی و ڕۆژنامە نوسان و هەڵبەستنی تۆمەت بۆیان مەتمانەی نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگای بە یەکجاری لە ناوبردوە، کۆمەڵگای کوردی بەرەو پارەچە بوونێکی گەورە ئاراستە دەکات.

هاوکات هەر ئەو حزبە بە دەستێوەردان لە لە کاروباری دادگاو ئازادکردنی تۆمتبارانی کەیسی هێرشکردنە سەر دکتۆر غالیب مەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جارێکی تر سەربەخۆی و  دادگاکان و دەسەڵاتی دادوەری کردە ژێر پرسیارەوە ناکۆکێکی فراونی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروست کرد، کە ئەو دوو حزبە دوو لاینی سیاسی باڵادەست و حوکمرانی باشوری کوردستانن.

ئەو ناکۆکی و گرژیە سیاسیە لە ماوەی ڕابردوو ڕویدا لە نێوان لاینە سیاسیەکان کاردانەوەی لەسەر یادی ڕاپەرینش  هەبوو، لەو پەیامەی کە لاینە سیاسیەکان بەبۆنەی ڕاپەرین بڵاویان کردۆتەوە کردویانتە دەرفەت بۆ ئەوەی هیرش بکەنە سەر یەکتر.

بۆ نموونە ئەمرۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە بۆنەی  ڕاپەرینە ڕاگیندراوێکی بڵاو کردۆتەوە وەک ئاماژەیەک بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تێدا دەڵێت:" تاكڕه‌ویی وهه‌ڵپه‌ره‌ستی و كه‌مته‌رخه‌میی كه‌مینه‌یه‌كی خۆسه‌پێن، بوون به‌ هه‌ڕە‌شه‌ بۆسه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌مان."

هاوکات مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا هەر بەبۆنەی ڕاپەرین بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: "گەلی كوردستان خەباتی كرد و خوێنی دا و راپەڕین بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بژیێت و، هەر كەس و لایەنێكیش بیەوێت لە بەها و ئامانجەكانی راپەڕین كەم بكاتەوە لەڕاستیدا ناپاكی لە خوێنی شەهیدان و دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان دەكات". واتا بارزانی پێ وایە هەندێک لاینی سیاسی کار بۆ ئەوە دەکەن کە لە بەهاو ڕاپەرێنی گەل کەم بکەونەوە، ئەو پەیامەی بارزانی لە کاتێکدایە کە ئیستا شاندێکی ناسر الحریری گەورە دووژمنی گەلی کورد لە شاری هەولێرە و  دوو ڕۆژ پێش ئیستا بارزانی لەگەڵی کۆبوویەوە. 

هاوکات تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای ئازادی کوردستانیش پەیامێکی  بڵاوکردۆتەوە ئاماژەی بەوەدەکات:" تا دەگاتە ڕۆژی ئەمڕۆ، باشوری کوردستان نەبووەتە خاوەن دامەزراوەیەکی نیشتیمانی کە جێی باوەڕی گەل بێت، هەروەها بەردەوامی نارەزایەتیەکانیش، مانای زیندوومانەوە و رووحیەتی یەکگرتووانەی راپەینە، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە گەل لە باشوری کوردستان توانای ئەوەی هەیە رووبەرووی کیشەو قەیرانەکان ببێتەوە و سەرکەوتنیش مسۆگەربکات."

هاوکات هەر ئەمرۆ کۆمیتەی پەێوەندیەکانی کەجەکە پەیامێکی بڵاوکردە دەربارەی ئەو تۆمەتانەی کە دەزگای پاراستنی پاراستی لە گرتە فێدۆیکی ساختەو دروستکاراودا ئاراستەی ئەو ڕۆژنامە نوس و  پەکەکە کردبوون تێدا هاتوە: ئەو راپۆرتە ڤیدیۆیە و هەموو ئەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵ بزووتنەوەكەمان بە تەواوی رەتیان دەكەینەوە و رایدەگەینین كە ئەو ناو و گرتەی دەنگ و شتی دیكە كە بۆ تۆمەتباركردنی پەکەکە بەكار هاتووە دروستكراون و دورن لە راستییەوە. پێمان وایە كە ئەو ئازادیخوازانە لە سەر بیر و رای ئازاد و لەسەر كاری رۆژنامەگەری لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بە بارمتە گیراون و هەموو ئەو دانپێدانانە لە ژێر زەختی بەدروشتانەی دەزگای پاراستندا لەوان وەرگیراوە و ویژدانی ئاگای گەلەمەكان هیچ كاتێك بڕوا بەو سیناریۆیانە ناكات."

دەزگای پاراستنی پارتی پێشتر رۆژنامەنووسانی بە جەستە تیرۆر دەكرد، ئیستا بە کەسایەتی

لە پەیامەکەی کەجەکە ئەوەش هاتوە:" دەزگای پاراستنی پارتی پێشتر رۆژنامەنووسانی بە جەستە تیرۆر دەكرد، ئێستا كە وەكو جاران ئەوەی پێی ناكری، هەوڵ دەدات تیرۆری كەسایەتییان بكات. بەڵام هەموو ئەمانە دەرەنجامی پێچەوانەی هەیە و ئازادیخوازانی بەبارمتەگیراوی بادینان زیاتر لە جاران لە دڵی خەڵكدا جێگای رێز و خۆشەویستین. "

لە بەشێکی تری پەیامەکدا هاتوە:" ئەگەر وەك ئەوەی كە لە ڤیدیۆیەكی پاراستنی پەدەکە دا هاتووە وێنەگرتن لە گەڵ گەریلا تاوان بێت، ئەوا بەرلە هەموو كەسێك بۆخۆیان سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان تاوانبار دەكەن، چۆنكە ئەو نەك تەنیا وێنە، تەنانەت ڤیدیۆشی هەیە. ئەم تاوانباركردنە لە هەمانكاتدا سووكایەتیكردنە بە هەموو ئەو پێشمەرگانەی كە لە كاتی شەڕ داعشدا شان بە شانی گەریلا شەڕیان كردووە و گەڵ گەریلا، بە شانازییەوە، وێنە و سێلفی یان گرتووە. هەروەها سووكایەتیكردنە بە ئەو هەڤاڵە پیِشمەرگانەی كە لە گەڵ هەڤاڵانی گەریلا لە یەك سەنگەردا شەهید بوون. ئەم سیاسەتەی پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بنەڕەتدا پیلانێكی توركیایە بۆ شێواندنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی نەوەكانی داهاتوو. چۆنكە گەریلا ناسنامەی خۆڕاگری نەتەوەی كوردە و هەركوردێكی نیشتمانپەرەوەر و هەر مرۆڤێكی ئازادیخواز شانازی پێوەدەكات."

ک-ش