لە لەندەن ژنان لە گۆڕەپانەکان بوون

لە چوارچێوەی بە بۆنەوەی ٢٥ نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە لەندەن ژنان چالاکیان ئەنجامدا.

ژنان بە پیشەنگایەتی یەکێتی ژنانی سۆسیالیست، ناوەندی کەلتوری عەلویان لە بەریتانیا، کۆمسیۆنی ژنانی ئالخاس – دەر، دەرسم – دەر و دەستپێشخەری ژنانی کورد کۆبوونەوە و لە وودگرینی باکووری لەندەن کە شوێنێکی قەلەبالخە، دروشمیان وتەوە.

لە چالاکیەکەدا راگەیەنرا کە بەریتانیا ئیمزای لەسەر پەیمانی ئەستەنبوڵ کردووە، بەڵام پەیمانەکە جێبەجێ نەکراوە و ژنان بۆ جێبەجێکردنی پەیمانەکە هێلێکی تێکۆشان دروست دەکەن.

ژنان ئاماژەیان بەوەدا کە لە کۆڵانەکان تێکۆشان لەبەرانبەر سیستمی باوکسالاری فراوان دەکەن.

ف.ق