لە مێرسین قڕکردنی سیاسی:٦ کەس دەستگیر کران

لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا، لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین ٦ کەس دەستگیر کران.

لە گەڕەکەکانی گونەش، شەوکەوت سومەر و هالێی ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین هێزەکانی پۆلیسس تورک هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیان ئەنجامدا.

لەو ئۆپڕاسیۆنەدا هەر یەک بەدران ئەتیز، خەبات ئاسلان، شاهین ئیلهان، جیڤان تامور، فاتما چەتینکایا و ئاگید ئشک دەستگیر کران.

بە پێی زانیاریەکان دەستگیرکراوان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شار کراون و باس لەوە دەکرێت کە هۆکاری دەستگیرکردنیان، لێپرسینەوەیە تەقینەوەی بۆمبێکی دەنگی لە گەڕەکی هاڵێ لە بەرواری ٢٤ی تشرینی دووەم.

ز.ش