لە نورنبورگ قەدەغەی سەر پەکەکە شەرمەزارکرا

کەبەدەهە قەدەغەی سەر پەکەکەی شەرمەزار کرد و پەیامی 'فاشیزم دەرووخێنین'ی بڵاوکردەوە.

لە شاری نورنبورگی ئەڵمانیا قەدەغەی سەر پەکەکە شەرمەزارکرا. لە چالاکیەکەدا لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد و تەڤگەری شۆرشگێری یەکگرتووی ژنان راگەیەنراو خوێندرانەوە.

لە راگەیەنراوەکاندا باسی ئەوەکرا، "پەکەکە قەدەغە ناکرێت. پەکەکە لە ئازادی گەلی کورد، ئازادی ژنانی کورد، ناسنامەی نەتەوەیی، ئازادی زمان، لە رۆژئاوا، باشووری کوردستان، باکووری کوردستان و لە چوار پارچەی کوردستان لە بەرخۆدانی گەلی کورددا، سمبوڵێکی گرنگە. هەروەها پشتگیری بۆ بانگەوازی "نەبەدەهە و هەبەدەهە" لەسەر ناوی فاشیزم دەرووزێنین و ئازادی بەدەست دەهێنین، پیشاندرا.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی "پەکەکە قەدەغە ناکرێت" و ئاڵاکانی "نەبەدەهە، هەبەدەهە، سەکەبە، ئاگیف" بەرزکرانەوە و دروشمی "پەکەکە گەلە و گەل لێرەیە" وترایەوە.

ژنانی مەلەکەپە – کەکەئۆ، لە نورنبێرگ و شتوتگارت، نووسینی "فاشیزم دەرووخێنین و ئازادی ژن بەدەست دەهێنین"یان لەسەر دیوارەکان نووسی.

ف.ق