لە پاریس تامیلی و کوردان پێکەوە چالاکیان ئەنجامدا

تامیلی و کوردان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆبونەوە و چالاکیان ئەنجامدا.

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە قڕکردن لە سریلانکا و ناسینی مافی رەوای تامیلەکان، لەبەردەم پەرلەمانی فەڕەنسا، کوردان و تامیلەکان پێکەوە کۆبونەوە.

کوردان لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'دەوڵەتی تورک بەهۆی بێدەنگی جیهان هەموو کاتێک کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات' و وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلیکورد و وێنەی ساکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (رۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) یان بەرز کردەوە.

لەسەر ناوی جەدەکە – فە، بێریڤان فورات قسەی کرد و وتی، " بە توندی قڕکردنی سەر تامیلەکان شەرمەزار دەکەم. کۆمەڵکوژی سەر تامیلەکان و کۆمەڵکوژی سەر کوردان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەمان شتە. قڕکردن لە شەنگال، عەفرین و هەرێمەکانی دیکە نمونەی ئەوەیە."

بزوتنەوەت (پی٢پی#)، لە چالاکیەکەدا ئەم داواکاریانەی راگەیاند:

"میلیتان ئامبیکای سیڤارتانام لە بەریتانیا لە چالاکی مانگرتن رۆژوی مردندایە، بۆیەش پێویستە بە پێشەنگایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست بە جووڵە بکرێت.

هەرێمەکانی تامیلەکان لە سەرباز چۆڵ بکرێت.

بە زوترین کات دەست لە داگیرکردنی هەرێمەکانی تامیلەکان هەڵبگیرێت.

دادپەروەری بۆ خانەوادەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە.

بۆ موسوڵمانەکان مافی تەرم.

زیندانیە سیاسیەکان ئازاد بکرێن."

ف.ق