لە شاری جێنۆڤای ئیتالیا پانلێک بۆ "ئازادیی ئۆجالان" بەڕێوەچوو

لە شاری جێنۆڤای ئیتالیا فێستیڤاڵێک بۆ ژنان ئەنجامدرا و لەو فێستیڤاڵەدا لەبارەی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادی بۆ ئۆجالان پانێلێک رێکخرا.

لە شاری جێنۆڤای ئیتالیا فێستیڤاڵێک بۆ ژنان رێکخرا. لەو فێستیڤاڵەدا کۆمیتەى دۆستایەتیی کوردان لەبارەى گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادی بۆ ئۆجالان پانێلێکیان رێکخست. رۆژنامەنووس زەهرا دۆغان و نووسەر ئانتۆنیلا بیاسی لە پانێلەکەدا قسەیان کرد.

پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە هۆڵی فێستیڤاڵەکەدا هەڵواسرابوون.

ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکان و چاودێران و چالاکوانان ئامادەی پانێلەکە بوون. پانێلەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "ڤیڤا ئۆجالان – بژی ئۆجالان"، و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی پێهات.

ژ.ت