لە شاری ماینزی ئەڵمانیا پشتیوانی لە خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچی کرا

چالاکوانانی یەخەکە و ژەخەکە و ئینتەرناسیۆنالیستە دژە فاشیستەکان بۆ پشتیوانیکردن لە خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچیی ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا.

یەکێتیى خوێندکارانى کوردستان (یەخەکە - YXK) و ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە - JXK) و ئینتەرناسیۆنالیستە دژە فاشیستەکان لە شاری ماینزی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچی چالاکییان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخودانی خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچی کرا و پشتیوانی لە داواکانیان دووپاتکرایەوە.

ژ.ت