لە شتوتگارت چالاکیی دانیشتن بۆ ئازادیی ئۆجالان بۆ ماوەى ٥ رۆژ دەستیپێکرد

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" چالاکیی دانیشتن بۆ ٥ رۆژ دەستیپێکرد.

چالاکییەکان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئەوروپا بە بەرفراوانی بە ڕێوەدەچن.

هاوکات لەگەڵ شارەکانی دۆسلدۆرف لە ئەڵمانیا و شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا و شاری مارسیلیای فەرەنسا، لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیاش چالاکیی دانیشتن بۆ ماوەى ٥ رۆژ بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد.

چالاکییەکە لە گۆڕەپانی کۆبانێ لە شاری شتۆتگارت و هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ١٨:٠٠ بەڕێوەدەچێت.

کوردستانیان چالاکییەکەیان رۆژی شەممە کاتژمێر ١٤:٣٠ – ١٧:٠٠ بە رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کۆتایی پێدەهێنن.

ژ.ت