لە شتوتگارت چالاکیی وێنە بۆ ئازادیی ئۆجالان بەڕێوەچوو

گەنجانی کورد لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەکیان رێکخست.

ئێوارەی یەکشەممە گەنجانی کورد لە زۆرێک لە ناوچەکانی شاری شتوتگارتدا لەسەر دیوارە گشتییەکان وێنەی عەبدڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کێشا.

چالاکییەکە لە چوراچێوەی هەڵمەتی وێنە و هەڵواسینی پۆستەر بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، رێکخرابوو.

کەمپەینی چالاکیی پۆستەر و وێنە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان لە ١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ەوە لە ئەوروپا دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستا لە زۆربەى شارەکانی ئەوروپادا ئەو هەڵمەتە بەڕێوەچووە و هەڵمەتەکەش بەردەوامی هەیە.

ژ.ت