لە سویسرا زیاتر لە ١٠ هەزار نامە بۆ ئازادیی ئۆجالان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراون

ناردنی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نەهێشتنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان بەردەوامیی هەیە. لە سویسرا تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار نامە بۆ ئازادیی ئۆجالان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراون.

کەمپەینی نامە ناردن بۆ ئەنتۆنیو گوتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "نا بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادییە" بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامیی هەیە.

لە سویسرا تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار نامە لە چوارچێوەیى ئەو هەڵمەتەدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراوە.

کوردستانیان بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی رۆژبین و ناوەندی کۆمەڵگەى کورد لە ئاراو لە بەردەم پۆستەخانەی ناوەندیی شارەکەدا کۆبوونەوە و نامە ئامادەکراوەکانیان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

حەسەن ڤورال هاوسەرۆکی جەدەکە وتی، "بە خاوەنداریکردن لە هەڵمەتی ئازادیی رێبەرەکەمان و تاوەکو هێنانەدیی ئازادییان، کەمپەنەکەمان بەردەوامیی دەبێت و لە هەموو شوێنێک دا هاوار و چالاکی بۆ داواکانمان دەکەین".

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، نامەکان بۆ سکرتێر گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردران.

ژ.ت