لە ڤییەنا ستاندی زانیاری لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە دانرا

ژنانی گەنج لە ڤیەننا ستاندی زانیارییان بە ئامانجی ناساندنی بیر و رامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیری دانا. لە چالاکییەکەدا داوا کرا، هەموان بەشداری لە رێپێوانی بە مەشخەڵی ٢٥ی تشرینی دووەم دا بکەن.

لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە و زانیاری لەسەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ناساندنی بیر و رامانەکانی، ستاندێکی زانیاری بە پێشەنگایەتی گەنجان دانرا.

ستاندەکە بە پێشەنگایەتیی ژنانی تێکۆشەر (تێکۆ ژن) لە قەرەباڵغترین ناوەندی گەشتیاریی شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا لە ناوچەى هێلدنپلاتز دانرا و لەلایەن هاووڵاتییان و گەشتیارانەوە پێشوازییەکی گەرم لە چالاکییەکە کرا.

تێکۆ ژن لەبارەی دانانی ستاندەکەیان لە قورسترین کاتی قەدەغەکاری بەرامبەر بە پەتای کۆرۆنا رایانگەیاند، "ئێمە رایدەگەیەنین بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو هەلومەرجێکدا و لە هەموو شوێنێکدا چالاکی ئەنجام دەدەین، چونکە ئازادیی رێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو ژنان و گەلی کورد و ئازادیی سروشتە".

ژنانی گەنج بە خستنەڕووی پرسیاری "ئەگەر ئێمە نەبین کێ دەبێت؟ ئەگەر ئێستا نەبێت کەی دەبێت؟" داوای بەشداریکردنی بەهێزیان لە ڕێپێوانی بە مەشخەڵی رۆژی ٢٦ی تشرینی دووەمدا لە ترۆستستراسیی شاری ڤییەنا کرد، کە بە بۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت