لە ئانتپیرو نامە بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا

کوردستانیان لە شاری ئانتپیروی بەلجیکا نامەیان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

کوردستانیان بەردەوامن لە چالاکیی نامە ناردن بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان لە پێناو تێکشاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان.

بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان، کوردستانیان لە شاری ئانتپیرو لە وڵاتی بەلجیکا نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نارد و لە نامەکاندا داوایانکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت.

ژ.ت