لە ئەستەنبوڵ هەزاران کەس بۆ نەورۆز کۆدەبنەوە

نەورۆزی ئەمساڵ لە مەیدانی یەنی کاپیی ئەستەنبول پیرۆز دەکرێت. ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بە پێشەنگایەتیی هەدەپە، هەدەکە بەڕێوەدەبرێت. هەزاران کەس بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز دەڕۆن.

جەژنی نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ بە دروشمی "هەموو شوێنێک نەورۆز، هەمیشە ئازادی" پیرۆز دەکرێت.

چالاکیەکانی نەورۆز بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی بومەلەرزەکانی مەرەش بەڕێوەدەچن.

ئاهەنگی نەورۆز لە ئەستەنبوڵ لە مەیدانی یەنی کاپی بەڕێوەدەچێت.

نەورۆز بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) و پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بەڕێوەدەچێت. گۆڕەپانەکەدا ستەیجێکی گەورەی ڕەشیش دروستکراوە.

هەزاران کەس لە چەندین ناوچەی ئەستەنبولەوە بەرەو مەیدانی یەنی کاپی بەڕێ کەوتوون.

جەماوەری گەل بەناو بازگەکانی ئاسایشدا تێدەپەڕن و دەچنە گۆڕەپانەکە. پۆلیس لە هەندێک شوێن رێگری لە خەڵک دەکات کە لە میترۆی مارمارا سەربکەون و لەو رێگەیەوە خۆیان بگەیەننە گۆڕەپانی نەورۆز، بەڵام جەماوەری گەل لە قۆڵی ئاکسارایەوە دەچنە گۆڕەپانی نەورۆز.

سەرباری بارانبارینی زۆر، جەماوەری گەل لە مەیدانی یەنیکاپی کۆدەبنەوە. بەشداریی زۆر و چڕی گەنجان لە ئێستاوە بووەتە جێگای سەرنج. لە گۆڕەپانەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەوترێتەوە.

ئاڵاکانی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە گۆڕەپانەکەدا بەرزکراونەتەوە.

ژ.ت