لە ئێڤری چالاکی 'پەیمانی ئەستەنبوڵ ژیانە' ئەنجامدرا

بە رێپێوان و میتینگێک لە شاری ئێفری فەڕەنسا، کشانەی دەوڵەتی تورک لە پەیمانی ئەستەنبوڵ شەرمەزار کرا.

کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە پەیمانی ئەستەنبوڵ، لە ئەوروپا بە چالاکی و خۆپیشاندان شەرمەزار دەکرێت.

لە ئێڤری ئەنجومەنی ژنانی چیچەک بۆتان رێپێوانێکی ئەنجامدا و کشانەوەی دەوڵەتی تورکی لە پەیمانەکە شەرمەزار کرد.

رێپێوانەکە کە لە کۆمەڵەی ئێڤری دەستیپێکرد تا شارەوانی گریگنی بەردەوام بوو. بە بەردەوامی دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' و 'پەیمانی ئەستەنبوڵ ژیانە' وترانەوە.

دوای رێپێوانەکە لەبەردەم شارەوانی گرینگی میتینگێک ئەنجامدرا.

لە میتینگەکەدا بە سەدان ژن بەشداریان کرد و ئامەژەیان بە زیادبوونی کوشتنی ژنان کرد.

ف.ق