لەدژی نەژادپەرستی و فاشیزم رێپێوانێکی درێژمەودا لە لەندەن ئەنجامدرا

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە هەزاران کەس بە بانگەوازی ' Stand Up to Racism ' و کۆنگرەی سەندیکاکانی سکۆچیا کۆبونەوە و لەدژی ئیسلام فۆبی، ئەنتی سەمیتیزم و فاشیزم و راستڕەوی رادیکاڵ رێپێوانیان ئەنجامدا.

بە هەزاران کەس لە بەردەم باڵەخانی بی بی سی لەندەن کۆبونەوە، سیاسەتی حکومەتی موحافزکاری دژی کۆچبەران و ناردنیان بۆ رواندا شەرمەزار کرد.

کۆمەڵەی کەلتوری کرێکارانی کۆچبەر لە لەندەن کە کار لەسەر کۆچبەرانی کوردستان و تورکیا دەکات، بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد. دوای میتینگەکە، رێپێوانێک ئەنجامدرا. کاتێک رێپێوانەکە لەبەردەم بی بی سی دەستی پێکرد، دروشمی ' هەموومان کۆچبەرین و لێرەین' ، ' با سنورەکان هەڵگرن'، ' ئێوە ناتوانن کۆچبەران بنێرن' و ' ناتوانن لێکمان جیابکەنەوە' وترانەوە.

لەبەرئەوەی ئەمڕۆ ١٨ی ئازار رۆژی پشتگیری لە زیندانیانی نێونەتەوەیی بوو، پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیانیش بە پانکارتی ' پێویستە زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن' رێپێوانیان ئەنجامدا.

رێپێوانەکە لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمان، بە میتینگێک کۆتایی هات.

ف.ق