نووسینگەی یاسای سەدە بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد سەردانی دادگای دەستووری کرد

داواکارییەکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و میزاجیانە ڕەت دەکرێنەوە. لەبەر ئەوەش ئەمجارە پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار سەردانی دادگای دەستوورییان کرد.

داواکارییەکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و میزاجیانە ڕەت دەکرێنەوە. لەبەر ئەوەش ئەمجارە پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار سەردانی دادگای دەستوورییان کرد.

نووسینگەی یاسای سەدە، دوای بومەلەرزەکانی ٦ی شوبات لە مەرەش، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر لە زیندانی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالییان کرد، تاوەکو بنەماڵەکان و پارێزەران بتوانن لە ئیمراڵی چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

دوای ئەوەی وەڵامی داواکارییەکە نەدرایەوە پارێزەران لە ١٤ی شوباتدا سەردانی دادگای سزاکانی بورسایان کرد. دادگاکەش سزای دیسپلینی سەپاندبوو و ئەوەی کردبووە پاساو و بۆ ئەوەش داواکەی بۆ ئەنجامدانی دیدار ڕەتکردبووە. پارێزەرانیش ڕایانگەیاندبوو، داواکارییەکەیان بەهۆی کارەساتی سروشتییەوە بووە، بۆیە نابێت ڕێگری بکرێت و بۆ ئەوەش سەردانی لقی ١ی دادگای سزا قورسەکانی بورسایان کردبوو. دادگاکەش لە ٢٢ی شوباتدا بڕیاری دا، کە بڕیارەکەی دادگای بورسا بەپێی "یاسا و ڕێساکان" بووە و داواکاریی سەردانەکەی ڕەتکردبووە.

پاشان پارێزەران ئاماژەیان بە خاڵەکانی ٢٠ و ٤٠ و ١٧ی دەستوور کردبوو، کە لەسەر "مافی ژیانی تایبەت و ڕێزگرتن لەژیانی خێزان"، "مافی هەق و ئازادی" و "پێشێلکردنی ئەشکەنجە و ئازاردان"ن و بۆ ئەوەش لە ١٦ی ئازاردا سەردانی دادگای دەستووریی  (AYM)  کرد.

لە داواکارییەکەدا ئاماژە بە یاسا بەرکارەکان کراوە، کە مافی چاوپێکەوتنی زیندانیان و سزادراوان پارێزەراوە،  ئەشکەنجە و خراپ مامەڵەکردن قەدەغەکراوە و مافی زیندانیانە لە حاڵەتەکانی کارەساتی سروشتی دا پەیوەندی بە خێزانەکانیانەوە بکەن و چاویان پێیان بکەوێت.

پارێزەران لە داواکارییەکەیاندا تیشکیان خستە سەر ئەو گۆشەگیرییە، کە ماوەی ٢٤ ساڵە بەردەوامە و داوایان کردووە، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران و کەسوکاری موەکیلەکانیان بە شێوەیەکی سەرەکی و بنەڕەتی لە بەرچاو بگیرێت.

ژ.ت