پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، بۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی بەرپرسانیان کرد.

ئیبراهیم بیلمەز، نەورۆز ئۆیسال، مەزلۆم دینچ و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، ۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد کە ١٧ مانگە هیچ زانیاریەک لەبارەی رێبەر ئۆجالان بەدەست ناهێنرێت کە لەژێر گۆشەگیریەکی قورسدایە.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە، کە لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییەدا دیلکرا، لە زیندانی جۆری ئێف-ی ئاستبەرزی ئەمنیی ئیمرالی لە گۆشەگیرییەکی قورس و سەختدایە.

دوایینجار عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی ئازاردا توانیی بە تەلەفۆن لەگەڵ براکەی قسە بکات، بەڵام ئەو پەیوەندی و قسەکردنەش لە دوای چەند خولەکێک و لەکاتی قسەکردندا لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی تورکەوە پچڕێنرا.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ توانییان چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکانی پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن وەڵام نەدراونەتەوە.

ف.ق