پارێزەران و خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن

بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە لە ئیمڕالی، پارێزەران و خانەوادەکان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.

عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە رێگەی پارێزەرانیانەوە سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.

دواین پەیوەندی و قسەکردن نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان لە ٢٥ی ئازاردا بوو، بەڵام پەیوەندیەکە بە تەنها چەند خولەکێک بەردەوام بوو.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٦ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانییان موەکیلەکەیان ببینن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان وەڵام نەدراونەتەوە.

ف.ق