پەدەکە بە دوای گێرەشێوێنی و کاری تێکدەرانەوەیە

هێزەکانی پەدەکە سێگۆشەی حاحی ئومەران، چۆمان و بەگۆڤا، فاتیفا و بریفکایان تێپەڕاند و دەرباسی ناوچەی کانی ماسی بوون.

پەدەکە لەگەڵ هەموو هۆشداریەکان، بەڵام لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە لە هەوڵە گێرەشێوێنیەکانیدا.

لە مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ پەدەکە هێزی سەربازی رەوانەی ناوچەکانی گەریلا دەکات و بنکە و بازگەی نوێی سەربازی دادەنێت.

پەدەکە بە کاروانێکی سەربازی ٣٠٠ کەسی و ٥٦ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و چەندین تۆپ و تانک و چەکی قوڕسەوە، هێزەکانی خۆی لە ناوچەی چۆمان و حاجی ئومەران جێگر کردووە.

بە پێی زانیاریەکان، هێزەکانی پەدەکە ئەمڕۆ لە سێگۆشەی ناوچەکانی حاحی ئۆمەران، چۆمان و بەگۆڤا، باتیفا و بریفکا تێپەڕیون و دەرباسی ناوچەی کانی ماسی بوون.

لەگەڵ ئەوەی گەریلاکانی هەپەگە لەگەڵ هێزەکانی پەدەکە قسەیان کردووە و هۆشداریان داونەتێ، بەڵام جموجوڵی نوێ سەربازی و کارە گێرەشێوێنیەکانی پەدەکە لە ناوچەکانی گەریلا بەردەوامە.

ز.ش