لە دوای ئەوەى ئۆکان شیمشەکی سیخوڕی فەرماندەیی جەندرمەى تورک سکاڵای لە دژی کرایەوە و تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی هرانت دینک بەڕێوەبەری رۆژنامەى ئاگۆسی خرایە پاڵ، دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لەسەری و لە مالەکەیدا دەستگیرکرا و دوای دەستگیرکردنەکەى سزای زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.
٧٦ کەسی ئەرکدار و پلەدار تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تیرۆری هرانت دینک. لەوانەش ٧ کەسیان زیندانیکراون و ١٣ کەسیان هەڵهاتوون و خۆیان شاردووەتەوە.
یەکێک لەو کەسانە پلەدارێکی بەشی سیخوڕیی فەرماندەیی جەندرمەى تورکە بە ناوی ئۆکان شیمشەک لە ترابزۆن. لەلایەن جەندرمەى ترابزۆنەوە بە پاساوی "پێش ئەوەى زانیاریی لەبارەی رووداوەکەوە دەستبکەوێت، زانیارییان بەدەستهێناوە و شاردویانەتەوە"، لەبەر ئەوەش بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرابوو. لەو چوارچێوەیەدا شیمشەک لە ئۆپراسیۆنێکدا لە گەڕەکی حەفسە سوڵتان لەناوچەی یونس ئەمرە لە مانیسیا دەستگیرکرا.
دوای ئەوەى کاروبارەکانی شیمشەک لە ئاسایش تەواو بوون، رەوانەى دادگا کرا و بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست" بڕیاری زیندانیکردنی سەردا سەپێنرا و رەوانەى زیندانی جۆری تیی مانیسا کرا.
ژ.ت