پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکییەکەی ناو دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا ؛ ٢ چالاکوان دەستگیرکران

پۆلیس هێرشی کردە سەرچالاکی گەنجان لە بەردەم دادگەی مافی مرۆڤی ئەرووپا لە ستراسبوورگ ، ٢ چالاکوان دەستگیرکران. گەنجان چالاکییەکەیان بەردەوام دەکەن.

لە چوارچێوەی کەمپەینی' ئێمە دەڵێین نا'  پانکاردی ' نابۆ گۆشەگیری' هەڵواسرا و پۆستری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  بەرزکرایەوە.

پۆلیس هێرشی کردە سەر گەنجان

پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو گەنجانەی کە لە باخچە دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا  دەستیان بە چالاکی کردبوو، دواتر گەنجان-یان لەو شوێنە دوور کردەوە، هێرشیان کردە سەر گەنجانی ناو بیناکە.

بەرخۆدانی گەنجان بەردەوام دەکات. لانی کەم ٢ کەس دەستگیر کراون.

ک-ش