پەرلەمانتارانی هەدەپە: دەبین بە دەنگی زیندانیانی نەخۆش

موسا پیرئۆغلۆ و دڵشاد جانباز کایا پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ شەرمەزارکردنی دایکان کە دەستگیرکراون لە شیشلی ئەستەنبۆڵ ڕێپێوانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، دەبنە دەنگی زیندانیانی نەخۆش.

دایکان کە منداڵەکانیان لە زینداندان و نەخۆشن لە بەردەم دادگای ناوچەی چاغلای ئەستەنبوڵ کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا. موسا پیرئۆغلۆ و دلشاد جانباز کایا پەرلەمانتارانی هەدەپەش بۆ شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنی دایکان لە گۆڕەپانی گالاتاسارای کۆبونەوە. پیرئۆغلۆ ناڕەزایی پیشاندا و لەگەڵ هەموو ئاستەنگیەکان پەرلەمانتاران قسەیان کرد و رایگەیاند کە تێکۆشانیان بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش بەردەوام دەبێت.
 

 

دڵشاد جانباز کایا پەرلەمانتاری هەدەپەش باسی ئەوەی کرد کە هەموو کاتێک دەبنە دەنگی دایکان و وتی، "پێویستە ئەم ناحەقیە نەمێنێت و زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن. لە هەموو جێگەیەک دەبینە دەنگی زیندانیانی نەخۆش."

موسا پیرئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپەش رایگەیاند کە لەبەردەم دادگا هەموو کەسێک دەتوانێت قسە بکات، بەڵام کاتێک دایکانی زیندانیان ویستیان قسە بکەن، بە بیانوی قەدەغەی قایمقام رێگریان لێکرا و دەستگیرکران. پیرئۆغلۆ وتی، " ئێمە ئەم دۆخە قبوڵ ناکەین و لە هەموو جێگەیەک کە دەنگی گەل قەدەغە دەکرێت، دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە. بۆ ئەوەی دەنگی گەل بگەیەنینە هەموو جێگەیەک هەرچیەکمان لەدەست بێت دەیکەین. بۆ ئەوەی وڵات نەبێتە وڵاتێکی عەسکەرتاریەت و دەسەڵاتێکی زاڵم، تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین."

ف.ق