رۆڵەکانی ئاگر ٤ کارگە، مارکێتێک و پێشەنگایەکی فاشیستەکانیان سووتاند

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، هێزەکانیان ٤ کارگە، مارکێتێک و پێشەنگایەکی فاشیستەکانیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لەبارەی چالاکی هێزەکانیان لەدژی فاشیستە تورکەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

٩ی حوزەیران لە ئەنتاڵیا مارکێتی زەلەکی کاریفورسای سەر بە داگیرکەران و لە بورساش کارگەیەکی سەر بە ئاکەپەیان سووتاندووە.

٨ی حوزەیران لە دیلۆک کارگەیەک بەناوی یەنتورای فاشیستەکانی ئاکەپە لە ناوچەی پیشەسازی سووتێنرا.

٧ی حوزەیران لە دیلۆک پێشانگایەک و ٣ ئۆتۆمبێڵی کەسێکی مەهەپەیی، لە گەبزەی کۆجائەلی کارگەیەکی کانزای بۆسال میمایاسالی فاشیستەکانی ئاکەپە، لە ناوچەی مودانیای بورسا کارگەیەکی ئاکەپەییەکان و لە ناوچەی چیگلی ئیزمیر ئۆتۆمبێڵێک سووتێنراون.

ف.ق