سڵاویان لە بەرخۆدانی ژنانی کورد و فارس کرد

بەرخۆدانی ژنانی کورد و فارس ماوەی پێنج ڕۆژە لە ئێران بۆ ژینا ئەمینی بەردەوامە، ژنان لە شارەکانی ئۆسنبروک و مونستەر پشتیوانییان لەو بەرخودانە کرد و سڵاویان بۆ ژنانی کورد و فارس نارد.

ژنانی دانیشتووی شارەکانی ئۆسنابرۆک و مونستەر-ی ئەڵمانیا چالاکییان رێکخستن و پشتیوانی و خاوەندارییان لە ژنی کورد ژینا ئەمینیی تەمەن ٢٢ ساڵ کرد. ژینا ئەمینی پێنج ڕۆژ پێش ئێستا لە ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن "پۆلیسی ئەخلاقەوە" کوژرا. چالاکوانان لە مونستەر کۆبوونەوە و سڵاویان بۆ چالاکیەکانی ژنانی کورد و فارس نارد.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی کۆمۆنی شەهید شیلان لە مونستەر و کۆمیتەی ژنانی ژیانی ئۆسنابرۆک ڕێکخرا و لەلایەن ژنانی ڕۆژهەڵات و کۆمەڵەی ژنانی چەپی ئەڵمانیا و کۆمیتەی باوەڕی میزۆپۆتامیا پشتیوانیی لێکرا.

ژنان لە چالاکییەکەیاندا تیشکیان خستە سەر سیستمی دەوڵەتی پیاو و پەیامی خۆپاراستنی جەوهەری و سروشتییان نارد.

 لە چالاکییەدا داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ کرا، کە دژایەتیی ئەو کۆمەڵکوژیانە بکەن و پشتیوانی لە خەباتی ژنان بکەن و خەباتەکەیان بێ پشت و پەنا نەکەن.

ژ.ت