تیمی وەڵامدانەوە لە ئارناڤوت کۆی ئیستەنبول کارگەیەکی فاشیستەکانیان سوتاند

تیمی وەڵامدانەوى شەهید کاوە چەکدار رایگەیاند، لە ناوچەى ئارناڤوت کۆی ئیستەنبول کارگەیەکی پێڵاوی کەسێکی فاشیستی "هاوکاری ئاکەپە – مەهەپە"یان کردووەتە ئامانج و سوتاندویانە.

تیمی وەڵامدانەوەى شەهید کاوە چەکدار لەبارەی چالاکیی تیمەکەیانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، "لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەدیهێنانی ئازادی لە نیوەڕۆی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە گەڕەکی فاتیح لە ناوچەى ئاراناڤوت کۆی ئیستەنبول، لە دژی کارگەیەکی پێلاوی هاوکارێکی ئاکەپە – مەهەپە چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامداوە".

راشیگەیاندووە، "لە ئەنجامی چالاکییەکەماندا، کارگەى ئەو کەسە فاشیستە لەگەڵ بارهەڵگرێک و ٢ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزی کارگەکە بە تەواوی سوتێندران".

ژ.ت