وێنە و پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد نابێت سنووردار بکرێن
دادگای باڵای شاری مونستەری ئەلمانیا رایگەیاند، سنوردارکردنی ئاڵا و پۆستەرەکانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە دژی یاسایە.
دادگای باڵای شاری مونستەری ئەلمانیا رایگەیاند، سنوردارکردنی ئاڵا و پۆستەرەکانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە دژی یاسایە.
دادگای ئیدارەی باڵای شاری مونستەر رایگەیاند، سنووردارکردنی ئاڵا و پۆستەرەکانی عەبدولا ئۆجالان لە دەرەوەی یاسان و بڕیاریدا لە چالاکیەکاندا سنووردارکردنی ژمارەی ئاڵا و پۆستەرەکان قبوڵ نەکرێت.
دادگاکە جەختی لەوە کردەوە کە سنووردارکردنی پۆستەر و ئاڵا و وێنەکانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە دژی ماف و یاساکانە.
لە بەرواری ١٠ی تشرینی یەکەم، واتە رۆژی جیهانی ئازادی ئۆجالان، وەکو چەندین شار و شارۆچکەی تری وڵاتانی جیهان، لە شاری مۆنستەریش لە دژی گۆشەگیریەکەی ئیمرالی، رێپێوانێک بەڕێوە چوو. بەر لە چالاکیەکە، ئاسایشی ناوچەکە وتبووی دەبێت ژمارەی ئاڵا و پۆستەرەکان دیاریکراو بن. بەڵام رێکخەرانی چالاکیەکە ناڕەزایەتیان دەربڕی و سەردانی دادگای ناوچەکەیان کرد.
دادگای باڵای شارەکەش ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە و جەختی کردەوە کە ئەمە لە دژی ماف و یاساکانە.
سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا
ز.ش