یەکەم رۆژی چالاکیی ئیشکگریی کوردان بۆ ئازادیی ئۆجالان لە مارسیلیا کۆتایی پێهات

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکیی ئێشکگری بە بەشداریی دەیان کەس بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیپێکردووە و چالاکییەکە یەکەم رۆژی خۆی تێپەڕاند.

چالاکییەکە لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرت بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. هاووڵاتییانی مۆنتەپیلەر، دراگۆنیان، تولۆس و ماریگنان بەشداری چالاکییەکە بوون و پۆستەری "ئازادی بۆ ئۆجالان و پێگە بۆ کوردستان"یان بەرزکردبووە.

ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان بە درێژایی چالاکییەکە و لە چوارچێوەی کەمپەینی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا) بە ناوی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر، ١٠٠ هەزار ئیمزا" ئیمزایان کۆ دەکردەوە.

لە چالاکییەکەدا لەبارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد زانیاری بڵاوکرایەوە.

چالاکییەکە بۆ ماوەى هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەدا لەگەڵ چەندین رێکخراوی  جۆراجۆر بۆ ئامانجی چالاکییەکە دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت.

بە درێژایی چالاکییەکە کوردستانیان بە بەردەوامی سەردانی چادری چالاکییەکە دەکەن.

ژ.ت