یەکێتی ئەوروپا: ئێمە بە جددی لە فشارەکانی سەر هەدەپە نیگەرانین

پیتەر ستانۆ وتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی فشارەکانی سەر هەدەپە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئێمە بە جددی بەهۆی فشاری سەر هەدەپە کە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت، نیگەرانین."

پیتەر ستانۆ وتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی فشارەکانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر هەدەپە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ستانۆ رایگەیاند، "یەکێتی ئەوروپا بە جددی بەهۆی فشارەکانی سەر هەدەپە و شەپۆلی دەستگیرکردن لەم دواییانەدا، لابردنی شارەوانیەکان لە سەر پۆستەکانیان کە هەڵبژێردراون و هەوڵدان بۆ هەڵگرتنی مافی پەنابەری پەرلەمانتاران کە لە رێگەی دەزگا و ناوەندە دادوەریەکان دەکرێت و رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت، نیگەرانین."

ستانۆ هەروەها ئاماژەی بە پێشێلکاریەکان لەلایەن دەوڵەتی تورک کرد و وتی، 'ئەو رووداوانە و بریاری تورکیا لەبارەی ئازادکردنی بەڕێز سەلاحەدین دەمیرتاش کە دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاش بریاری ئازادکردنیدابوو و لەگەڵ ئەوەشدا دەستگیرکردنی سەدان کەسی هەڵبژاردە و سیاسەتمەداری هەرێمی هەدەپە بە تۆمەتی تیرۆر، نابێت بەردەوان بن.

پێویستە هەر تاوان و کردەوەیەک کە بانگەشەی بۆ دەکرێت، لێکۆلینەوەی تەواوی بۆبکرێت و مافی دەستوەردان لە دۆسیەکانیش بپارێزرێن.

پێویستە تورکیا کە ماوەیەکی زۆرە ئەندامی کۆمسیۆنی ئەوروپایە و بەربژاری یەکێتی ئەوروپایە، ڕێز لە مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا بگرێت، ئازادی رێکخستنی سیاسی و سیستمی دیموکراتی بپارێزێت."

ف.ق