ئەندامانی کەبەدەهە لە مێرسین چالاکیان ئەنجامدا

ئەندامانی تۆڵەی ئامارا رۆناهی کەبەدەهە رایگەیاند، لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین لەدژی هێزەکانی دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامداوە.

ئەندامانی تۆڵەی ئامارا رۆناهی کەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا کاتژمێر ٢٢ لە کۆڵانی ٦٠٥٥ی گەڕەکی هالی ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین لەدژی پۆلیس و پاسەوانە فاشیتەکان بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدا. دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر ئامبولانس چوونە شوێنی تەقینەوەکە و بریندارانیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە. ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانرا و یەکینەکانمان بە سەرکەوتوویی لە شوێنی رووداوەکە دوورکەوتنەوە.

چالاکیەکە بە بۆنەوەی ٢٥ نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانەوە ئەنجامدراوە. لەبەرانبەر سیاسەت و هێرشە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی ژنان تێکۆشانی ژنانی یەککگرتوو فراوانتر دەکەین.

ئەم چالاکیە بۆ فەرماندارەکانمان ئامارا رۆناهی و ئەیلەم ماچۆ ئەنجامدراون کە لە ٣ی تشرینی یەکەم لە ئامەد لە شەڕێکدا لەدژی فاشیستەکان شەهید بوون."

ف.ق