ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ئیستەنبول

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتی تورکدا لە ئیستەنبول، رۆژنامەنووسان و چەندین کەس دەستگیرکران.

دەوڵەتی تورک لە ١٥ ناوچەى ئیستەنبول ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی بەڕێوەبرد. پۆلیسەکانی تورک بڕیاری دەستگیرکردنی ٢٦ کەسیان پێدرابوو و بەو شەو دەستیان بە ئۆپراسیۆنەکەیان کرد و هەڵیانکوتایە سەر ٢٨ ماڵ.

ناوی بەشێک لەو کەسانەى لەو ئۆپراسیۆنە پاکتاوکارییەدا دەستگیرکراون بریتین لە:

جیهان یاوز جێگری بەڕێوەبەری شارەوانی شیشلی، چیدەم کلیچگیون ئوچار ئەندامی ئەنجومەنی باوەڕەکان و گەلاین هەدەپە، رۆژنامەنووسان داود ئوچار و کەسیرە ئۆنەل، عەلائەدین ئاڵتنتاش ئەندامی ئەنجوومەنى هاوکاری و هاوپشتی لەگەڵ بنەماڵەی بێسەرشوێنکراوانى گەلانى ئەنادۆڵ (ANYAKAY-DER)، ئەرشان ئۆنگیولو هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی ناوچەى ئوسکوداری هەدەپە، محەمەد قەرەداغ، موحسین دەمیر، حوسنو تاش هاوسەرۆکی کۆمەڵەى پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی مەڕمەڕە (ماتوهایدەر - MATUHAYDER) و بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمەڵەیە، موخلیس بۆزدەمیر، نازم ئادی گیوزەل، یوسف چەلیک و ئەمینە کایا.

پۆلیس، کە هەڵیکوتابوە سەر ماڵی رۆژنامەوان کەسیرە ئۆنەل لە باغجلار، دوای ئەوەى لەوێ نەبوو، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوپیشەکەى لە ناوچەى بالات و ئۆنەلیان لەوێ دەستگیرکرد.

ژ.ت