ژنانی کورد لە لەندەن پۆستەریان بە بینای بی بی سی دا هەڵواسی

دەستپێشخەریی ژنانی کورد بۆ ئیدانەکردنی توندوتیژیی دژ بە ژنان پۆستەرێکیان لە باکووری لەندەن بە ئەلکساندر پڵاس دا هەڵواسی.

بە بۆنەى ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژیی دژ بە ژنان، ژنانی کورد پۆستەرێکیان بە بینای رادیۆی بی بی سی دا لە شاری لەندەن هەڵواسی.

هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە، کە ئاگاداری چالاکییەکەى ژنانی کورد بوون بە چەپڵەلێدان پشتیوانییان لە ژنانی کورد کرد تاوەکو پۆستەرەکەیان هەڵواسی.

ئەو پۆستەرە لەلایەن دەستپێشخەریی ژنانی کورد لە لەندەن ئامادە کرابوو. لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی نۆڤەمبەردا، کە هەموو رۆژێک لە پارکێک، یان گۆڕەپان و شوێنێکی گشتیدا پۆستەرێک هەڵدەواسن، ئەو پۆستەرەیان بە بینای بی بی سی دا هەڵواسی.

ژ.ت