ژنانی پرشنگی رۆژ لە ٦ شاردا چالاکییان ئەنجامدا

یەکەکانی ژنانی پرشنگی رۆژ رایانگەیاند، لە شارەکانی بورسا، تەکیرداغ، ئیستەنبول، ئەدیرنە، کۆجالی و ساکاریا چالاکیی ئاگرتێبەردانیان ئەنجامداوە.

لە راگەیاندراوی یەکەکانی ژنانی پرشنگی رۆژدا لەبارەی چالاکییەکانەوە هاتووە:

"لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەى یەنیشەهیری بورسا، کارگەیەکى مۆبیلیاتی فاشیستێکی ئاکەپە و ٣ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزی کارگەکە سوتێنران.

لە هەمان رۆژدا لە مورادلیی تەکیرداغ کارگەیەکی چەرەساتی سەرمایەدارێکی مەهەپە و ٢ ئۆتۆمبێلی کارگە سوتێنران.

لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا لە ناوچەى توزلای ئیستەنبول ٤ ئۆتۆمبێلی کۆمەڵەى نەتەتەوەپەرەست و هێزە میلیشیاییە نەژادپەرەستەکانی تورک سوتێنران.

لە ١٥ی کانوونی دووەمدا لە ئوزون کۆپرو لە ئەدیرنە، عەمبارێکی گەورەی سەر بە مارکێتی (BÎM)ی ئاکەپە سوتێنرا و ملیۆنەها لیرەی تورک زیانی پێگەیشت و عەمبارەکەش بە تەواوی سوتا.

لە ١٥ی کانوونی دووەم دا لە ناوچەى شیلە لە ئیستەنبول، "٢ ماڵی لەشفرۆشی دەستنیشانکران" و سوتێنران. بەپێی زانیارییەکان یەکێک لەو کەسانەى، کە لەو ماڵانەدا کاری لەشفرۆشی بە کەسەکان ئەنجام دەدا، "پۆلیسێکی  تورک" بوو.

لە ١٦ی کانوونی دووەم دا لە کۆجالی کاریگەیەکی پێداویستییە پاککەرەوەکانی سەرمایەدارێکی ئاکەپە ئاگری تێبەردرا و ملیۆنەها لیرەی تورک زیان بە کارگەکە گەیشت و کارگەکە بە تەواوی سوتا.

لە ١٦ی کانوونی دووەم دا لە ناوچەى ساپانجای ساکاریا عەمباری مارکێتێکی فاشیستەکانی ئاکەپە ئاگری تێبەردرا و سوتێنرا".

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراو، "چالاکییەکانمان بۆ یادی فەرماندەی یەژاستار روقیە چیچەک (گوڵان گابار) ئەنجامداوە".

ژ.ت