ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد لە دویسبۆرگ و مونستەر پیرۆز کرا

ڕۆژبوونی ڕێبەری گەل کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دویسبۆرگ و مونستەر لە ئەڵمانیا پیرۆزکرا.

ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل لە دویسبورگ کاتژمێر ١٨:٠٠ ئاهەنگ و شاییان گێڕا. رەهشان یڵدرم بە ناوی ئەنجومەنەکەوە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردی پیرۆزکرد و گوتی: "پێش هەموو شتێک ئەم ڕۆژە بە ڕۆژبوونی ژن و گەلی کورد دەبینین".

لە چالەکییەکەدا بۆ ئازادیی ئۆجالان ئیمزا کۆکرایەوە و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد بە گوڵەوە بەسەر ژناندا دابەشکرا.

مونستەر

ئەنجوومەنی ژنانی شەهید شیلان لە شاری مونستەری ئەڵمانیا ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز کرد.

چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. بە ناوی ئەنجوومەنەوەکەوە وتە پێشکەشکران و دواتریش دروشم وترانەوە و گوڵ بەسەر ئامادەبواندا دابەش کرا.

ژ.ت