زیندانی نه‌خۆش عه‌بدوڵا ئه‌جه‌ كوژرا

زیندانی نه‌خۆش عه‌بدوڵا ئه‌جه‌ كوژرا.

له‌ زیندانی داخراوی بورجا كركلار له‌ ئیزمیر زیندانی نه‌خۆشی ته‌مه‌ن ٧٣ ساڵ كوژرا.. ئه‌جه‌ له‌ ٥ی نیسان تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا ببوو. زانرا كه‌ دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئه‌جه‌ دژوار بووه‌ گواستوویانه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بنه‌ماڵه‌ ئه‌و رایانگه‌یاند، كه‌ ئه‌جه‌ له‌ ١٨ ی نیسان به‌دواوه‌ له‌ به‌شی فریاگوزاری خێرای نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ری بۆده‌كرا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سزای ئه‌جه‌ كه‌متر له‌ ساڵێك بوو ده‌بوایه‌ كه‌ له‌ حوزه‌یرانی ٢٠٢١دا ئازاد بكرێت، به‌ڵام وێڕای راپۆرتی دۆخی باشی زیندانیش له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی و چاودێرییه‌وه‌ ئازاد نه‌كرا.

ته‌رمی ئه‌جه‌ له‌ گوندی بانای ناوچه‌ی گوچلوكئۆناكی شڕنه‌خ به‌خاك ده‌سپێردرێت.

هـ . ب