ئاماری دەوڵەتی ئێران لەبارەی کۆرۆنا: ژمارەی تووشبووان ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ چوارشەمە (٦ی ئایاری ٢٠٢٠) دوایین ئاماری گیانلەدەستان و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

کیانوش جیهانپوور وەتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران وتی، "لە ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٦٨٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ژمارەیە تووشبووانی ڤایرۆسی گەیشتە ١٠١هەزار و ٦٥٠ کەس.

هەروەها ڕاشیگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٨ نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش ٦ هەزار و ٤١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا تا ئێستا لە سەرتاسەری ئێران ٨١ هەزار و ٥٨٧ کەس چاکبوونەتەوە و ٢ هەزار و ٧٣٥ کەسیش لە نەخۆشخانەکاندا دۆخیان مەترسیدارە.

ف.ق