ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەرغەزە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشی ئاسمانی کردووەتە بنکە سەربازییەکانی بزوتنەوەی حەماس لەغەزە .

بەپێی ڕاگەیەنراوی سوپای ئیسرائیل، فڕۆکەجەنگییەکانی ئەو وڵاتە لە باشووری غەزە بنکە سەربازییەکانی حەماس-یان بۆردومانکردووە.

وترا هێرشەکە ئێوارەی چوارشەممە ئەنجامدراوە. لەوهێرشانەدا زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

لە سەرەتای مانگی گوڵانەوە حەماس بەسەدان راکێتی ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کرد و تائیستا هیچ ڕووداوێکی هاوشێوە ڕوویان نەدابوو. لەهێرشی پێشووی ئیسرائیلدا ٢٥کەس ببونە قوربانی.

ئێوارەی چوارشەمە سوپای ئیسرائیل دەروازەی باریکەی غەزەی گرتبوو و ڕێگەی بە ماسیگرەکان نەدا کە دەرکەون.

لە باریکەی غەزە ماوەی ١٠سالە کە حەماس دەسەڵاتی بەدەستەوەیە، و بەردەوام لەرووی ئاسمانی ، دەریایی و وشکانییەوە گەمارۆدراوە. لە ساڵی ٢٠٠٨دا لەنێوان ئیسرائیل و حەماس شەڕێکی قورس روویدا و هێشتا ئاسەواری ئەو شەڕە بەردەوامە.

ک-ش