ئیسرائیل ٢٥ شوێنی لە غەزە کردە ئامانج

سوپای ئیسرائیل بە بیانووی هاویشتنی ڕۆکێتێک ،٢٥ شوینی لە ناوچەی شەرید-ی غەزە بۆمباران کرد.

سوپای ئیسرائیل لە شەریدی غەزە، جارێکی تر هێرشی ئاسمانیی ئەنجام دا. دوێنێ شەو، سوپای ئیسرائیل هاویشتنی ڕۆکێتێکی لەناو خاکەکەیدا کردە بیانوو، بۆمبارانی ٢٥ شوێن-ی کرد.

لە شەریدی غەزە کە لە ژێر کۆنترۆڵی حەماسدایە، لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە تا ئێستا سێ جار شەڕ هاتۆتە ئاراوە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا ئاگربەست هەیە و هێشتاش بەردەوامە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتیی، لە مانگی ئادارەوە تا ئێستا، سوپای ئیسرائیلی لانیکەم ١٣ هەزار کەسی بریندار کردووە. بەرپرسی کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی خاچی سووری نێودەوڵەتیی رۆبێرت ماردینی لە شاری نیۆرک بۆ ڕۆژنامەنووسان دوا و ڕایگەیاند "برینی زۆرێک لەو بریندارانەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون سەختە، لەو بریندارانە هەزار و ٤٠٠ بریندار بە ٣ تا ٥ گولەیان بەرکەوتووە و گولەکانیش بەتایبەتی بەر قاچیان کەوتووە و پێی بریندار بوون.

ماردینی وتیشی "لە شەریدای غەزە قەیرانێکی بێ وێنە هەیە. پێشتر کار لەسەر کارمەندانی تەندروستی و تیمەکانی هاوکاریی چارەسەریی سەرەتایی لە شەڕی ساڵی ٢٠١٤ی نێوان حەماس و ئیسرائیلدا دەرباز بووە".

لە شەریدای غەزە و لە ڕۆژی ٣٠ ی ئادارەوە لانیکەم ١٣٢ فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە. لە ڕووداوەکانی سەر سنووردا، هیچ هاوڵاتیەکی ئیسلرائیلی گیانی لەدەست نەداوە.

فەلەستینیەکانیش ئەو گەمارۆ و ئابڵۆقەیەی ئیسرائیل کە ماوەی ١٠ ساڵە لەسەری داناون، شەرمەزار دەکەن. لە ساڵی ١٩٤٨دا، لە کاتی دروستکردنی ئیسرائیلدا، فەلەستینیەکان کە لە خاکەکەی خۆیان کرانە دەرەوە، داوای مافی گەڕانەوەی خۆیان دەکەن بۆ سەر خاک و زێدی خۆیان.

ک-ش