ئێران دەروازە سنووریەکانی خۆی لەگەل باشووری عێراق داخست

دوای هێرشی چەکداری بۆسەرمەراسیمی سەربازی هێزەکانی ئێران لەشاری ئەهواز، ئێران دەروازەی سنووریەکانی لەگەل باشووری عێراق داخست.

بەپیی ئەوهەوالانەی کە لە میدیاکانی عێراق بڵاو بووەتەوە، دوای هێرشی چەکداری بۆسەر مەراسیمی سەربازی هێزەکانی ئێران لەشاری ئەهواز، دەسەڵاتدارانی ئێران بەبیانووی ئاسایشی وەڵات دەروازەی سنووری سەلامچێ-ی بەسرە و دەروازەی سنووری ئیش-شابێ-ی مەیسانێ-ی داخست.

لەناوچەکانی دیکەی ئێران ڕاگەیەندرا، بەرپرسانی ئێران بۆ بەرگری کردن لە ئەگەری هەر هێرشێکی دیکە بۆسەر هێزەکانیان، ڕێوشوێنی ئەمنی تووندیان گرتووەتە بەرودەروازە سنووریەکانی بۆماوەیەکی کاتی بەرووی خەڵک وبازەرگاناندا داخستووە.

بە پێی ئاماری فەرمی میدیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران، لە ئەنجامی هێرشی چەکداری بۆسەر مەراسیمێکی سەربازی لە شاری ئەهواز ٢٤ سەرباز کوژراون و ٥٤ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

ک-ش