ئێران؛هاوسەرگیریی زۆرەملێ هۆکاری سەرەکی خۆکوشتن-ی ژنانە

لە وەڵاتی ئێران هاوسەرگیریی زۆرەملێی ژنان و کچانی کەم تەمەن بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان-ی خۆکوشتن لەقەڵەم دەدرێت.

لە پارێزگەی کەهکولیە وبویەر ئەحمەد  لە باشووری ئێران، هاوسەرگیریی زۆرەملێ یەکێکە لە هۆکارەکانی  خۆکوشتنی ژنان لەڕێگەی خۆسوتاندنەوە.

بەگوێرەی زانیاریی ماڵپەڕی تابناک، بەڕێوەبەری قوتابخانەی دشموک،  محەمەد نەورۆزی نیا، لە وتاری خۆیدا کە لە کۆتایی مانگی ئایار/بانەمەڕدا پێشکەش بە بەرپرسانی پەروەردەی کردووە، ئاشکرایکردووە "بە بێ ویستی خۆیان، بێ ئەوەی کە هەست و لایەنی دەرونیی ئەو کچە منداڵانە لەبەرچاو بگیرێت، تەنها تەماشای تەمەنی ئاینیان دەکرێت و بەزۆر بەشوویان دەدەن. ئەوەش هۆکاری ئەوەیە کە ئەو کچە منداڵانە واز لە خوێندن دێنن لە قوتابخانەی دشموک".

لە دشموک کە هەرێمی هەرە گەورە و بێ مەترسیە، لە ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکان قوتابخانە نیە. بەهۆی هەژاریی و نەبوونی ، گوندنشینان ناتوانن منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە.

لە دشموک ڕێژەیەکی زۆر لە ژنان خۆیان دەسوتێنن. هەموو مانگێک چەندین ژن خۆیان دەسوتێنن.

نەورۆزی نیا وتبووشی "لەو هەرێمەدا ٤٣٥ مامۆستا هەن کە لەو ڕێژەیە تەنها ٣٦یان ژنن. لەسەدا ٤٥ ی خوێندکارانیش لە کچان پێکدێت. هەروەها فشاری قورسی کۆمەڵایەتیی کارێکی وەهای کردووە کە خێزانەکان نایانەوێت منداڵە کچەکانیان ڕەوانەی قوتابخانە بکەن هەربۆیە زۆربەی کچەکان لە پرۆسەی خوێندن بێ بەشن.

ک-ش