ئێران: پارێزەری مافەکانی مرۆڤ نەسرین ستودە دەستگیرکرا

ژنە پارێزەری ئێرانی مافی مرۆڤ نەسرین ستودە خاوەنی خەڵاتی ساخارۆڤ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستگیرکرا.

هاوسەری نەسرین، ڕەزا خەندان لە بە ماڵپەڕی هەرانا-ی ڕاگەیاندووە کە کە نەسرین ستودە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کراوە.

ڕەزا خەندان ڕاشیگەیاند کە پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و پارێزەری تەمەن ٥٥ ساڵ، دوێنێ پاش دەستبەسەرکردنی، دەستگیرکراوە. خەندان دەستنیشانیشی کرد کە هێزەکانی ڕژێمی ئێران هاوسەرەکەیان رەوانەی بەندیخانەی ئەوین لە شاری تاران-ی پایتەختی ئێران کردووە. جێگای ئاماژەیە کە نەسرین ستودە پێشتر سزای ٥ ساڵ زیندانیبۆ براوەتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە سزاکەی بەسەردا بسەپێنن.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، دەستگیرکردنی نەسرین ستودەی بە تووندی شەرمەزار کرد.

ک-ش