ئەنجامنامەی کۆنگرەی پەیەدە ئاشکراکرا

ئەنجامنامەی ٨مین کۆنگرەی ئاسایی پەیەدە ئاشکراکرا. لە ئەنجامنامەکەدا باسی ئەوەکرا، تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت هەرێمەکە ئارام نابێت.

ئەنجامنامەی ٨مین کۆنگرەی پەیەدە ئاشکرا کرا کە عایشە حسۆ و ئەنقەر موسلیم وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردران.

'سەرەتای ڕێگایەکی نوێ'

ئەنجامنامەکە بەم شێوەیەیە:

"بە دروشمی ' بە یەکێتی دیموکراتیک داگیرکاری تێکدەشکێنین، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری بەرەو پێشەوە دەبەین و سوریایەکی دیموکرات دروست دەکەین' ٨مین کۆنگرەمان لە ٢٤ و ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠دا بە بەشداری ٦٥٠ ئەندام، میوانانی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پارتە سیاسیەکان، نوێنەرانی هەموو پێکهاتەکان، تەڤدەم، مەسەدە، قەسەدە، ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆنگرەی ستار ئەنجامدرا. کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. دوای هاوسەرۆکی پەیەدە بەڕێز ئایشە حسۆ و بەڕیز شاهۆز حەسەن قسەیان کرد و دواتر نامەی پیرۆزبایی خوێندرانەوە. هەروەها ڕاپۆرتی هاوسەرۆکایەتی، ئەنجومەنی گشتی حزب و ئەنجومەنی ژنان خوێندرایەوە و دواتر ڕەوشی ئێستا و ڕۆڵی گرنگی پەیەدە لە قۆناغەکاندا شیکرایەوە.

ئەندامانی کۆنگرەکە ڕایانگەیاند، ٨مین کۆنگرەی یەپەدە لەم دۆخە هەستیار و مێژووییەدا زۆر گرنگە و ئەم کۆنگرەیە دەبێتە دەستپێکێکی نوێ بۆ ڕێگای ئازادی و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل و گارانتی مافەکان کە پەیەدە تێیایدا خاوەن زۆرترین ڕەنج و هەوڵدانە.

قەیرانی سوریا بە چ شێوەیەک چارەسەردەکرێت؟

ئەندامانی کۆنگرەکەدا پشتڕاستیان کردەوە کە ساڵە دوور و درێژەکانی ئاڵۆزی سوریا جارێکیتر دەری خست کە دۆزی سەرەکی لە سوریا، نەبوونی سیستمی دیموکراتە و دەوڵەت نەتەوە ناتوانێت ببێتە چارەسەری بۆ دۆزی گەلانی ئێمە. بۆیە پێویستی گەلی سوریا بە سیستمێکی دیموکراتیکی نەناوەندی هەیە کە مافەلانی گەلی کورد لە دەستووردا مسۆگەر بکات و هەروەها مافی هەموو پێکهاتەکان و ئایینەکان لە سوریا گارانتی بکرێت. چارەسەریەکی بناغەیی بۆ کێشەکانی سوریا بێ بەشداریکردنی نوێنەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە خەباتی دانوستان و کۆمیتەی دەستووردا نادۆزرێتەوە. هەروەها بەردەوامیدان بە سیاسەتی پشتگوێخستن ئاڵۆزی و کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە و چارەسەری دیالۆگ، دانوستانە. ئێمە وەک پەیەدە ئامادەین لەگەڵ حکومەتی سوریا دەست بە دیالۆگ و دانوستان بکەین.

لە لایەکی ترەوە پێویستی بە ڕێکخستنێکی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی دیموکراتیک و سەربەخۆ و دوور لە ئەجندای هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە و پارتەکەمان بە پێشەنگایەتی ئەم ڕۆڵە هەڵدەستێت.

لە کۆنگرەکەدا بە شێوەیەکی سەرەکی باسی ئەم بابەتانە کرا: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خەباتی سەپاندنی واتای دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی ئەنجامدەدات، هەروەها بە هەموو هێزەکەی پارتەکەمان هاوکاری بەرەوپێشەوەبردنی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کە نمونەی ڕەتکردنی پارچەکردن، بەدەستهێنانی مافی هەموو پێکهاتەکان و چارەسەری هەموو کێشەکانی سوریایە دەکات.

هێرشی داگیرکەران

لە کۆنگرەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە تا ئێستاش داعش مەترسی هەیە و تێکۆشانی دژی داعش گرنگە. پەیەدە هەوڵەکانی بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامی پێدەدات، لەبەرئەوەی تاوانیان ئەنجامداوە و پێویستە لێرە دادگاییبکرێن. لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی تاوانی مرۆڤایەتی و گوڕینی دیمۆگرافی ئەنجامدەدەن وەک بەردەوامی داعش و مەترسی سەرەکی لەسەر ئارامی هەرێمەکەمان دادەنێن. هەروەها ئاماژە بە قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە کرا کە گەرەنتی هەبوون و مافەکانی ئێمەیە وەک پێکهاتەکانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا. بۆیە هاوکاریکردنی ئەو هێزانە لە لایەن مادی و مەعنەویە دەبێتە هۆی پەیوەندی سەرەکی دواڕۆژ بە پێی پارتەکەمان و ڕزگارکردنی هەرێمەکان کەلە ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکدان و ئەوەش ئامانجی سەرەکی کارەکانمانە.

تا کێشەی کورد چارەسەر نەبێت، ناوچەکە ئارام نابێت

لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بە دۆزی کورد کرا کە دۆزێکی گرنگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بێ کورد ئارامی لە هەرێمەکە جێگیر نابێت. بۆیە ئەنجامدانی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستانی پێویستی ئەم قۆناغەیە، وەک پارتی ئێمەش هەوڵ بۆ ئەنجامدانی ئەم هەنگاوە مێژوویی و ستراتیژییە دەدەین. هەروەها پشتڕاستکرایەوە کە بە دیالۆگی نیشتمانی کە هەموو پارتیە کوردیەکان بەشدار ببن، بە تایبەتی ئەنەکەسە بێ مەرج و ڕێگری ئامادە بێت. لە لایەکی ترەوە پەیوەندیەکان لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە وەک عەرەب، سوریانی، ئاشوری، تورکمەن، ئەرمەن، چەرکەز و چەجەن گرنگیەکی ستراتیژیە، ئێمەش وەک پارتی هەوڵەکانمان بۆ پەیوەیدنیەکانی بە پێی میتۆدی نەتەوەی دیموکراتیک بەردەوامی پێدەدەین.

'پێویستە گەنجان ڕۆڵێکی چالاک بگێڕن'

ئەندامان کە بەشداریان لە کۆنگرەکەدا کرد، ڕایانگەیاند بەردەوامیدان بە میتۆدی سیاسەتی هێڵی سێیەمین و پێشکەوتنی پەیوەندی و ڕێککەوتنەکان کە لە خزمەتی گارانتی و مافەکانی گەلی ئێمە ، پێکهاتەکانی هەرێمەکە و پاراستنی یەکێتی خاکی سوریایە، گرنگە.. هەروەها ڕۆلی ژنان لە ناو پەیەدەدا بۆ یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەزەکە جێگایەکی پیرۆزی هەیە. لە لایەکی ترەوە ڕزگارکردنی پیاوان و ژنان لە تێگەیشتنی جنسی بۆئەوەی خێزانێکی دیموکراتی بەرهەم بێت و پشتگیری پارتەکەمان لە شۆرشی ژنان و سەپاندنی شۆرشی کۆمەڵایەتی بەردەوام دەبێت و دەستکەوتی گرنگن کە پێویستە بەردەوامی پێبدرێت.

لەبارەی ڕۆلی گەنجان، پەیەدە لەم بڕوایەدایە پێویستە گەنجانی نیشتمانی ئازاد و زانا دروست بکرێن، هەروەها بەرپرسیاری گرنگ لە قۆناغی داهاتوودا، ئەکتیفکردنی ڕۆڵی گەنجان لە پێکهێنانی کۆمەڵگا و داهاتوودا دەبێت.

لە کۆتاییدا باسی ڕۆڵی پارتەکەمان لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی رێکخستنکراو، زانا و ئازاد کرا، لەسەر ئەم بناغەیە کە هیچ کەسێک لە دەرەوەی ڕێکخستن نەمێنێت. لەبەرئەوەی کۆمەڵگای ڕێکخستنکراو کە خاوەن زانایەتی مێژوویی و سیاسی بێت دەتوانێت ناسنامە، خال و بەهاکانمان بپارێزێت. لەبەرئەوەی پارتەکەمان، پارتی شەهیدانە، وابەستەبوون بە بەهای شەهیدان ئەرکێکی ژیانیە کە ناتوانرێت پشتگوێ بخریت. لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بەڕێز عایشە حسۆ و بەڕیز ئەنوەر موسڵیم وەک هاوسەرۆکی پارتەکەمان هەڵبژیردران و هەروەها ٩٠ ئەندام بۆ ئەنجومەنی گشتی پارتەکەمان و دەستەی دیسیپلین هەڵبژێردران."

ف.ق