ئەو سەربازگە ئەمریکیە دوێنێ هێرشی کرایە سەر ئەمرۆ ڕادەستی عێراق کرا

لە دوایین گۆڕانکارییەکان دەربارەی هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر سەربازگەی بەسمایە لە باشوری بەغدا، ئەمڕۆ هاوپەیمانان سەربازگەکەیان بە مەراسیمێک ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق کرد.

لە دوایین گۆڕانکارییەکان دەربارەی هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر سەربازگەی بەسمایە لە باشوری بەغدا، ئەمڕۆ هاوپەیمانان سەربازگەکەیان بە مەراسیمێک ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق کرد.

هاوپەیمانان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، سەربازگەی بەسمایە ئەمڕۆ ڕادستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق کراوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە ئێستادا بەرەوپێش چونێکی باشیان بە خۆیانەوە بینیوە لە پاککردنەوەی ناوچەکان لەژێر دەستی داعش.

هەروەها راشیانگەیاندووە، لە ماوەی داهاتودا جموجۆڵی سەربازی دیکەش دەبێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی هاوپەیمانان و حکومەتی عێڕاق کە پێشتر بڕیاریان لەسەر درابوو.

ژ.ت